پەلاماری دەستدرێژکارانی سعوودی بۆسەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی یەمەن
بەهۆی پەلاماری دەسدرێژکارانی سعوودی بۆسەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی یەمەن، ژومارێک کەسی سیڤیل کوژران و بریندار بوون .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، هێزە دەستدرێژکارانی هاوپێمانی سعودی ڕۆژی دووشەممە پەلاماریان کردەسەر ناوەگەلێک لە پێنج پارێزگەی سەعدە و حەچە لە باکووری سەنعا، مارب و جوف لە باکووی ڕۆژهەڵاتی سەنعا و بەیزا لە باشووری یەمەن .
بە هۆی پەلاماری شەوی دووشەممەی هاوپەیمانی دەستدرێژکاری سعودی بۆسەر ناوچەی سالە لە پارێزگەی تەعز لە ڕۆژاوای یەمەنیش کەسێکی سیڤیلی یەمەنی کوژرا و سێ منداڵیش بریندار بوون.
عەرەبستان بە هۆی داکۆکی ئەمریکا، ئیمارات و چەند وڵاتی دیکە لە مانگی مارسی دووهەزارو پازدەوە دەستی داوەتە دەستدرێژکاری سەربازی بۆسەر یەمەن و گەمارۆی زەوینی ، دەریایی و ئاسمانی ئەم وڵاتە .
شەڕخوازی عەرەبستان و هاوپەیمانەکانی لە یەمەن تائێستا بووەتە هۆی کوژرانی زۆرتر لە شازدە هەزار یەمەنی ، بریندار بوونی بە دەیان کەس و ئاوارە بوونی بەملوێنان یەمەنی .