تۆمارکرانی ھەزارو ١٤١ حاڵەتی تازەی توشبوون بە کۆرۆنا لە عەرەبستاندا
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عەرەبستان وێڕای ئاماژەکردن بەمەی کە لە ماوەی ٢٤ کاژێری ڕابردوو ھەزارو ١٤١ کەسی تازە لەم وڵاتەدا توشی کۆڕۆنا ھاتوون، باسی بەردەوامی دان بە بەرنگاربوونەوەی ڤایرۆسەکەی کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی عەکاز، «موحەممەد عەبد عالی» وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عەرەبستان ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند{ ژمارەی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عەرەبستان گەییشتوەتە ١٢ھەزارو ٧٧٢ کەس.
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عەرەبستان ھەروەھا باسی گیان لەدەست دانی پێنج کەسیشی کرد لە بەر ڤایرۆسی کۆزۆنا لە ماوەی ٢٤ کاژێری ڕابردوو و وتیشی: بە زیاد بوونی ئەم ئەم نمونە تازانەش ژمارەی ئەوانەی وا لە بەر ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە بۆ ١١٤ کەس ھەڵکشاوە.
«موحەممەد عەبد عالی» وتیشی: تەگبیری بەرنگار بوونەوەی کۆرۆنا لە عەرەبستاندا بەردەوامە.
ڕەخنەگرانی نێوخۆیی عەرەبستان باسی ئەوە دەکەن کە ڕێژەی توشبوون بە کۆڕۆنا لە عەرەبستان زیاتر لەو ڕێژە فەرمیانەیە کە بڵاو دەکرێتەوە.