فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانیی سەعودی ٤٣جار ناوچە جۆربەجۆرەکانی یەمەنیان بۆردومان کرد
هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سعودی سەرباری ڕاگێندرانی ئاگڕ بڕ لە یەمەن ، هەمدیسان ناوچە سڤیلەکانی ئەم وڵاتەی دایە بەر پەلامار.
کەناڵی ئەلمەسیرەی یەمەن شەوی هەینی بە گیڕانەوە لە سەرچاوەیەکی سەربازیی ئەم وڵاتە ڕایگەیاند ، فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانی دەسدرێژکاری سەعودی، لەماوەی ٢٤کاژێری ڕابردوودا بیست جار شاری " سەرواح" لە ڕۆژئاوای پارێزگەی مەئریب"، ٢١جار ناوچەکانی " خب و" ئەلشەعف" یان لە پارێزگەی ئەلجوف و دووجار ناوچەی " باقیم" لە پارێزگەی سەعدەی یەمەنینان بۆردومان کرد.
هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سەعودی پێنجشەممە نۆی نیسان هەواڵی دا لە دەسپێکرانی ئاگڕ بڕی یەک لایەنە لە یەمەن وبانگەشەی کرد ، هەموو پەلامارە ئاسمانی وزەوینیەکانی خۆی لەدژی یەمەن بە مەبەستی یارمەتی دان بۆ هەوڵ و کۆشش بۆ بەربەرەکانێ لەگەڵ ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕاگرتووە ولە ئەگەری پێشوازی کردنی لایەنی بەرامبەر ، ئەم ئاگربڕە درێژ دەکرێتەوە بەڵام هێشتا چەند ساعەتێک لە ڕاگەیاندنی ئاگربڕە کاتۆنیەکەی سەعودیەکان لەیەمەن تێنەپەڕێبوو کە ئەم هاوپەیمانیە ، ئاگربەسی یەک لایەنەی خۆی بنپێکرد.
هاوپەیمانی سەعودی هەینی ڕابردوو دوای دوو حەوتە لە ڕاگەیاندنی ئاگر بڕی بانگەشەکارانەی، ڕایگەیاند ، ئەم ئاگربڕە یەک مانگی تر درێژ کراوەتەوە.