خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی خۆفڕی تورکیا لە لیبی
May 10, 2020 11:02 Asia/Tehran
ھێزەکانی سەر بە ژەنەڕاڵ خەلیفە حەفتەر باسی بەردانەوەی فڕۆکەیەکی خۆفڕی تورکیایی دەکەن لە باشووری پێتەختی لیبی .
بە پێی نووسینی رۆژنامەی رای الیوم ، ھێزەکانی ناسراو بە ئەرتەشی نیشتمانیی لیبی بە فەرماندەریی خەلیفە حەفتەر شەوی رابردوو رایانگەیاند : بەرگریی ئاسمانیی فڕۆکەیەکی خۆفڕی تورکیای لە ناوچەی عەین زارە لە دەوربەری باشووری ترابلۆس خستووەتە خوارەوە .
ھێزەکانی حەفتەر بە جاران فڕۆکە خۆفڕەکانی تورکیایان لە لیبی بەرداوەتەوە .
تورکیا کە لاگری حکومەتی ویفاقی نیشتمانیی جێگیر لە ترابلۆسە ، لە رێککەوتنێکدا لە گەڵ فائیز سیڕاج سەرۆک وەزیرانی ئەم حکومەتە ، لە بەرامبەر حەفتەردا داکۆکیی لێدەکات .