شاری عەدەنی باشووری یەمەن لە رەوشی سووردایە بۆ کۆڕۆنا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i380809-شاری_عەدەنی_باشووری_یەمەن_لە_رەوشی_سووردایە_بۆ_کۆڕۆنا
لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایروسی کۆڕۆنا لە یەمەن رایگەیاند ، شاری عەدەن لە رەوشی سووری کۆڕۆنادایە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 11, 2020 15:04 Asia/Tehran
  • شاری عەدەنی باشووری یەمەن لە رەوشی سووردایە بۆ کۆڕۆنا

لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایروسی کۆڕۆنا لە یەمەن رایگەیاند ، شاری عەدەن لە رەوشی سووری کۆڕۆنادایە .

لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی  ڤایروسی کۆڕۆنا لە یەمەن ئەمڕۆ دوشەممە راگەیاند ، رەوشی سووری کۆڕۆنا لە عەدەن لە کاتێکدا راگێندراوە کە 35 کەس تا ئێستا لەو شارە تووشی ڤایروسی کۆڕۆنا بوون و چوار کەسیش گیانیان لە دەستداوە . 

بە پێی راگەیاندنی ئەم لیژە یەمەنیە ، دوای بڵاوبوونەوەی جۆرەکانی نەخۆشی لە عەدەن بە دوای بارینی بە لێزمەی باران و لافاو لە چەند حەوتەی رابردوودا ، رەوشی سوور لەم شارە راگێندرا . 

لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی  ڤایروسی کۆڕۆنا لە یەمەن  لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا 17 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆڕۆنا لەو  وڵاتە ناسراون کە دە کەیسیان لە عەدەن بووە .