شەھید بوونی تازەلاوێکی فەلەستینی بە ھۆی لەشکریانی زایونییەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i380901-شەھید_بوونی_تازەلاوێکی_فەلەستینی_بە_ھۆی_لەشکریانی_زایونییەوە
لەشکریانی ڕژێمی زایونی تازەلاوێکی چواردەساڵانی فەلەستینییان لە شاری «ئەلخەلیل»ی کەرتی ڕۆژئاوای چۆمی ئەردەن شەھید کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 13, 2020 17:29 Asia/Tehran
  • شەھید بوونی تازەلاوێکی فەلەستینی بە ھۆی لەشکریانی زایونییەوە

لەشکریانی ڕژێمی زایونی تازەلاوێکی چواردەساڵانی فەلەستینییان لە شاری «ئەلخەلیل»ی کەرتی ڕۆژئاوای چۆمی ئەردەن شەھید کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، لەشکریانی ڕژێمی زایونی سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ھێرشیان کردە سەر کەمپی «ئەلفوار»ی باشووری شاری ئەلخەلیل و تازەلاوێکی فەلەستینییان شەھیدو چەند لاوێکی دیکەی فەلەستینیشبان شەھید کرد.

لەشکریانی ڕژێمی زایونی شەوی چوارشەممەش ھێرشیان کردە سەر شاری جنین لە باکووری کەرتی ڕۆژئاوای چۆمی ئەردەن کە لەو ھێرشەش دا چەند فەلەستینییەک بریندار بوون.

ھەر لەم کاتەدا تەرمی «نور جابیر بەرغوسی»ی دیل کە لە بەر نەخۆشی و پێڕانەگەییشتن لە بەندیخانەیەکی ڕژێمی زایونی شەھید ببوو، بە ئامادە بوونی دەیان کەس لە فەلەستینییەکان بەڕێ کرا.