حزبوڵڵای لوبنان هێرشی ڕژێمی زایۆنیستیی بۆ سەر بەیرووتی ڕەتکردەوە
ئاب 04, 2020 21:09 Asia/Tehran
حزبوڵڵای لوبنان هێرشی ئاسمانیی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر لوبنانی ڕەتکردەوە .
کەناڵی تەلەفزیۆنی OTV لە سەر زاری چەند سەرچاوەیەکی نزیک لە حزبوڵڵا ڕایگەیاندووە کە دەنگۆی هێرشی ئاسمانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر کۆگای چەک و تەقەمەنی حزبوڵڵا لە شاری بەیروت دوورە لە ڕاستی.
هاوکات پارێزگاری بەیروتیش گوتی تەقینەوەکە لە کۆگایەکی پڕ لە تەقەمەنیدا بووە و پەیوەندی بە بواری سەربازییەوە نەبووە.
بەڕێوەبەری گشتیی خاچی سوری لوبنانی ڕایگەیاندووە کە لەم تەقینەوەدا بە سەدان کەس کوژران و بریندار بوون و دۆخەکە ئاسایی نییە.
سەرپەیڤ