جەختی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە سەر پارێزرانی سەروەری و سەربەخۆیی وڵاتانی ناوچەکە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i385622-جەختی_سەرۆک_وەزیرانی_عێراق_لە_سەر_پارێزرانی_سەروەری_و_سەربەخۆیی_وڵاتانی_ناوچەکە
سەرۆک وەزیرانی عێراق لە سەر پارێزرانی سەروەری و سەربەخۆیی وڵاتانی ناوچەکە پێی داگرت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 26, 2020 03:02 Asia/Tehran
  • جەختی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە سەر پارێزرانی سەروەری و سەربەخۆیی وڵاتانی ناوچەکە

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە سەر پارێزرانی سەروەری و سەربەخۆیی وڵاتانی ناوچەکە پێی داگرت.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس،«مستەفاکازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق لە سێھەمین کۆبوونەوەی سێ قۆڵی لە گەڵ سەرۆکانی ئۆردۆن و میسر لە عەممان، وێڕای پێدتگرتن لە سەر ھەڵوێستی وڵاتەکەی لە مەر داکۆکی کردن لە کێشەی فەلەستین وتی: وڵاتانی ناوچەکە دەبێ بۆ چەسپاندنی ئاشنی پێکەوە ھاوکاری بکەن.

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە سەر گرینگایەتیی خواستی گشتی بۆ شکشب پێھێنانی تیرۆریزم لە ڕێگای ھاوکاریی ناوچەیی و نێونەتەوەیی پۆی داگرت.

«مستەفا کازمی» ھەروەھا باسی ھێزمەند کرانی ئابووریی عێراقی کرد لە ئەنجامی ھاوبەشی لەگەڵ ئابووریی وڵااتانی عەرەبی.

سێھەمین کۆبوونەوەی سێ قۆڵیی عێراق و ئۆردۆن و میسر ڕۆژی سێ شەممە لە عەممانی پێتەختی ئۆردۆن بەڕێوە چوو.

یەکەمین کۆبوونەوەی سێ قۆڵیی  عێراق و ئۆردۆن و میسر مارسی ٢٠١٩ لە قاھیرەو ئینجا سپتامبەری ساڵی ڕابردووش دووھەمین کۆبوونەوەی ئەم وڵاتانە لە نیۆیۆرک بەڕێوە چوو.