ئەمریکاو ڕژێمی زایونی و میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان بەیاننامەی سازانیان دەرکرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i385908-ئەمریکاو_ڕژێمی_زایونی_و_میرنشینە_یەکگرتووە_عەرەبییەکان_بەیاننامەی_سازانیان_دەرکرد
ئەمریکاو ڕژێمی زایونی و میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان شەوی سێ شەممە یە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەکی ھاوبەش، دەستیان کرد بە پاسا ھێنانەوەی سازان و ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئەبوزەبی و تەلەبیب.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 01, 2020 15:26 Asia/Tehran
  • ئەمریکاو ڕژێمی زایونی و میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان بەیاننامەی سازانیان دەرکرد

ئەمریکاو ڕژێمی زایونی و میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان شەوی سێ شەممە یە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەکی ھاوبەش، دەستیان کرد بە پاسا ھێنانەوەی سازان و ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئەبوزەبی و تەلەبیب.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، لەم بەیاننامە ھاوبەشەدا بانگەشەی ئەوە کراوە کە، ئەو پەیمانەی ئاشتی کە لە نێوان میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان و ئیسرائیل و بە داکۆکیی ئەمریکا لە بەرواری ١٣ی ئاگۆستی ٢٠٢٠ واژۆ کرا، ھەنگاوێکی بوێرانەیە بەرەو پێکھاتنی ناوچەیەکی سەقامدارو شکۆمەند.

لەم بەیاننامە سێ قۆڵییەدا بانگەشە کراوە کە ڕێککەوتنی نێوان میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان و ڕژێمی زایونی ھزرێکی نوێ بۆ چارەسەریی  گرفتەکان دێنێتە ئاراوەو دەرفەتێکی مێژوویی بۆ دروست کردنی پەیوەندییەکی ئاسایی دەڕەخسێنێ.

ئەم بەیاننامەیە بانگەشەی ئەوە دەکات کە گوایە،ڕێککەوتنی نێوان ئەبوزەبی و تەلەبیب گەڵاڵەکەی ڕژێمی زایونیی بۆ نوساندنی بەشگەلێک لە سەرزەوییەکانی فەلەستین بە ھەرێمی ژێر دەستەڵاتی ئیسرائیلی ڕاگرتووە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە کاربەدەستانی ڕژێمی زایونی دوای ڕێککەوتنەکەیان لەگەڵ میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان گەلێک جار جەختیان لەوە کردووەتەوە کە، دابڕکردنی سەرزەوییە فەلەستینییەکانیان بەس بەشێوەیەکی کاتی وەستاندووە.

ئەم بەیاننامەیە ھەروەھا لە سەر ھاوکارییەکانی میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان و ڕژێمی زایونی لە بوارەکانی گەشتکاری، ڕۆشنبیری، ئابووری، گواستنەوەی ئاسمانی، تەندروستی و سەرمایەنانەوە پێی داگرتووە.