رزگارکردنی بنکەی ستراتژیکی ماس لە مەئریبی یەمەن
ھێزەکانی ئەرتەش و گوردانە جەماوەریەکانی یەمەن بنکەی ستراتژیکی ماس لە پارێزگەی مەئریبی ناوەندی ئەم وڵاتەیان لە ژێر رکێفی بەکرێگیراوانی ھاوپەیمانیی دەستدرێژکاری سعودی رزگار کرد .
بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی فارس ، بنکەی ماس دوایین بنکەی ستراتژیکی ژێر رکێفی بەکرێگیراوانی ھاوپەیمانیی دەستدرێژکاری سعودی لە پارێزگەی مەئریب و نزیک ترین بە شاری مەئریب بوو . بە زاڵبوونی ھێزەکانی ئەرتەش و گوردانە جەماوەریەکانی یەمەن بەسەر ئەم بنکەیەدا ، شاری مەئریب دەکەوێتە ژێر کۆنتڕوڵی گوردانە جەماوەریەکان و ھێزەکانی ئەنساروڵڵا .
عەرەبستان بە داکۆکیی ئەمریکا و ئیمارات و چەند وڵاتی دیکە لە مارسی 2015 دا دەستی دایە دەستدرێژی سەربازیی بوسەر یەمەن و گەمارۆی دەریایی و زەوینی و ئاسمانیی ئەم وڵاتەی داوە .
ئەم شەڕە تا ئێستا بووەتە ھۆی کوژرانی زیاتر لە 16 ھەزار یەمەنی ، برینداربوونی دەیان ھەزار کەس و ئاوارەبوونی ملوێنان یەمەنی .
رێکخراوی نەتەوەکان لە چەند رۆژی رابردوودا لە ئاست روودانی گەورەترین کارەساتی مرۆیی لە یەمەن وشدایدا .