کشانەوەی بەکرێگیراوانی ئیمارات لە پارێزگەی عەدەنی باشووری یەمەن
سەرچاوە ئاگادارەکان باسی کشانەوەی ھێزەکانی ئەنجوومەنی ئینتقالیی باشوور سەر بە ئیمارات لە پارێزگەی عەدەن لە باشووری یەمەن دەکەن .
بە پێی راپۆرتی ئەمڕۆ یەکشەممەی ئیرنا ، سەرچاوە ئاگادارەکان رایانگەیاند ، ھێزەکانی ئەنجومەنی ئینتقالیی باشوور و ھەروەھا حکومەتی لەکارکشاوەی مەسنوور ھادی سەر بە عەرەبستان لە رۆژی ھەینیەوە کشانەوە لە ھێڵەکانی تەماسیان لە پارێزگەی ئەبین لە باشووری یەمەنیش دەستپێکردووە .
بە پێی ئەم راپۆرە ، ئەم پاشەکشەیە بە مەبەستی جێبەجێ کردنی بڕگە سەربازیەکانی رێککەوتنی ناسراو بە ریازە کە نوامبری 2019 بە ئامانجی کەمکردنەوەی تێکھەڵچوونەکانی نێوان دوو لایەن ئەنجام بوو و لە ڕۆژانی داھاتووش دا درێژەی دەبێ .
ئەنجومەنی ئینتقالیی باشووری یەمەن ساڵی 2017 دوای وەلادانی عیدروس زوبەیدی پارێزگاری پێشووی عەدەن بە داکۆکیی ئیمارات پێکھات و لە 25 ی نیسانی رابردوودا لەم پارێزگەیە حکومەتی خودموختاری راگەیاند کە رووبەڕووی دژایەتی کردنی عەرەبستان بووەوە .