شکست ھێنانی کابینەی ھاوبەندی ڕژێمی زایونی و بەرپاکرانی ھەڵبژاردنی دووبارە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i390665-شکست_ھێنانی_کابینەی_ھاوبەندی_ڕژێمی_زایونی_و_بەرپاکرانی_ھەڵبژاردنی_دووبارە
پەرلەمانی ڕژێمی زایونی دوای ناکۆکیی قوڵی کابینە ھاوبەندەکەی ئەم ڕژێمە، وێڕای ڕەت کردنەوەی مۆڵەت دیاری کردن بۆ تێپەڕاندنی بوجەی ساڵی ٢٠٢٠، ئەم ڕژێمەی بەرەوڕووی چوارەمین ھەڵبژاردن کردووەتەوە لە ماوەی دوو ساڵ دا
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 22, 2020 19:16 Asia/Tehran
  • شکست ھێنانی کابینەی ھاوبەندی ڕژێمی زایونی و بەرپاکرانی ھەڵبژاردنی دووبارە

پەرلەمانی ڕژێمی زایونی دوای ناکۆکیی قوڵی کابینە ھاوبەندەکەی ئەم ڕژێمە، وێڕای ڕەت کردنەوەی مۆڵەت دیاری کردن بۆ تێپەڕاندنی بوجەی ساڵی ٢٠٢٠، ئەم ڕژێمەی بەرەوڕووی چوارەمین ھەڵبژاردن کردووەتەوە لە ماوەی دوو ساڵ دا

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی تایمزی ئیسرائیل، ڕێککەوتنی «بنیامین ناتانیاھۆ» سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی و «بێنی گانتێز» ڕێبەری پارتی «شین و سپی» نیوەشەوی شەوی چوارشەممە بە شێوەیەکی ئۆتۆمات «کنیسێت» ھەڵدەوەشێنێتەوەو بەم پێیە لەوانەیە جارێکی تر ھەڵبژاردنی پەرلەمان لە بەرواری ٢٣ی مارسی ساڵی داھاتووی زایینی «سێھەمی خاکەلێوەی ١٤٠٠ی کۆچیی ھەتاوی» بەڕێوە بچێت.

شەوی سێ شەممە بڕیار وابوو نوێنەرانی پەرلەمانی ڕژێمی زایونی بۆ مۆڵەت دان بە لایەنەکانی «لیکود»و«شین و سپی» بۆ وتووێژ لە بارەی تێپەڕاندنی بوجەی ساڵی ٢٠٢٠ بڕیار بدەن کە لە ئەنجام دا ئەم گەڵاڵەیە بە  ٤٩ دەنگی ناتەبا لە بەرامبەر ٤٧ دەنگی تەبا لە پەرلەماندا شکستی ھێناو ڕژێمی زایونیی لەماوەی کەمتر لە دووساڵ بەرەوڕووی ھەڵبژاردنێکی دووبارە کردەوە.