شوبات 11, 2021 23:22 Asia/Tehran
  • پێشوازیی ئێران لە ڕۆڵی قەتەر لەمەڕ پێکھێنرانی میکانیزمێک بۆ وتووێژێکی ناوچەیی

باڵوێزی ئێران لە دەوحە وتی: ئێران لە ڕۆڵی قەتەر لەمەڕ پێکھێنرانی میکانیزمێک بۆ وتووێژێکی ناوچەیی پێشوازیی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی ئیرنا، «حەمید ڕەزا دیھقانی» باڵوێزی ئێران لە دەوحە وتی: تاران لە ھەوڵەکانی قەتەر بۆ پێکھێنانی میکانیزمێک بۆ وتووێژێکی ناوچەیی پێشوازیی دەکات.

باڵوێزی ئێران لە دەوحە لە سەر پێویستیی گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ بەرجام پێی داگرت و وتیشی: ئێران چاوەڕوانی گەڕانەوەی بایدێن بۆ ڕێککەوتنێکە کە دەوڵەتی ترەمپ وازی لێ ھێناوە.

«موحەممەد بن عەبدۆڕڕەحمان» وەزیری دەرەوەی قەتەر لەم دواییەدا لە پرێس کۆنفرانسێکی ھاوبەش دا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئیسپانیا ڕایگەیاند: پەیوەندییەکانی قەتەر لەگەڵ ئێران و ئەمریکا بە مەبەستی سڕینەوەی ئاڵۆزییەکان بەردەوامە.

سەرپەیڤ