یاریدەری وەزیری بەرەڤانیی عەرەبستان: بەھیواین یەمەن پێشنیاری ئاگربڕ قەبوڵ کات
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i394446-یاریدەری_وەزیری_بەرەڤانیی_عەرەبستان_بەھیواین_یەمەن_پێشنیاری_ئاگربڕ_قەبوڵ_کات
یاریدەری وەزیری بەرەڤانیی عەرەبستان ھیوداریی دەربڕی کە دەوڵەتی ڕزگاریی نیشتیمانیی یەمەن پێشوازی لەگەڵاڵەی ئاگربڕی ڕیاز بکات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 23, 2021 10:04 Asia/Tehran
  • یاریدەری وەزیری بەرەڤانیی عەرەبستان: بەھیواین یەمەن پێشنیاری ئاگربڕ قەبوڵ کات

یاریدەری وەزیری بەرەڤانیی عەرەبستان ھیوداریی دەربڕی کە دەوڵەتی ڕزگاریی نیشتیمانیی یەمەن پێشوازی لەگەڵاڵەی ئاگربڕی ڕیاز بکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ھەواڵدەریی فارس، «خالید بن سەلمان بن عەبدولعەزیر» کوڕی پاشای سەعودی و یاریدەری وەزیری بەرەڤانیی عەرەبستان بانگەشەی کرد، گەڵاڵەی ئاگربڕی وڵاتەکەی لە ئاراستەی کۆتایی ھێنان بە قەیرانی یەمەن و گەییشتن بە ڕێگاچارەیەکی سیاسییە.

«خالید بن سەلمان بن عەبدولعەزیر» ھەروەھا ھیوای خواست کە دانوستانی ئاشتیی نێوان لایەنە یەمەنییەکان بە مەبەستی گەییشتن بە ڕێگاچارەیەکی سیاسیی بەربڵاوو پاوەجێ دەست پێ بکات.

«فەیسەڵ بن فەرحان» وەزیری دەرەوەی سەعودیش شەوی سێ شەممە باسی دەستپێشخەریی ڕیازی کرد بۆ دامەزراندنی ئاگربڕ لە یەمەن دا.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە دەوڵەتی ڕزگاریی نیشتیمانی یەمەن دەستپێشخەرییەی ڕەت کردووەتەوەو ڕایگەیاندووە کە عەرەبستان بەشێکە لە قەیرانی یەمەن و دەبێ گەمارۆو شەڕی دژی ئەم وڵاتە کۆتایی پێ بھێنێت.