نیسان 07, 2021 21:09 Asia/Tehran
  • جەختی ئۆردۆن لە سەر داکۆکی کردن لە ڕێگاچارەی سیاسی بۆ قەیرانی سووریا

وەزیری دەرەوەی ئۆردۆن لە سەر ھەوڵدان بۆ دەست ڕاگەییشتن بە ڕێگاچارەی سیاسیی قەیرانی سووریا پێی داگرت.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «ئەیمەن سەفدی» وەزیری دەرەوەی ئۆردۆن ڕۆژی چوارشەممە لە وتوێژێکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ «گییەرپیدێرسۆن» ناردراوی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بۆ کلروباری سووریا، لە سەر داکۆکیی ئۆردۆن لە ھەوڵەکانی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لەمەڕ دۆزینەوەی ڕێگاچارەی سیاسی بۆ قەیرانی سووریا بە گوێرەی بڕیارنامەی ٢٢٥٤ی ڕێکخراوەی نەتەوەکان و پاڵ پێوەنانی لایەنەکانی سووری بەرەو ڕەوتی سیاسی پێی داگرت.

«سەفدی» ھەوڵی کردەیی بۆ چاک کردنەوەی باری گوزەرانی سوورییەکان لە ناوچە جۆربەجۆرەکان لەوانە باشووری ئەم وڵاتەی بە پێویست زانی.

«سەفدی» ھەروەھا جەختی کردەوە لە گرینگایەتیی بەردەوام کرانی ھەوڵی کۆمەڵگای جیھانی و داکۆکیی پێویست لە وڵاتان و کۆمەڵگاکانی میوانداری ئاوارەکانی سووریا بە تایبەت لەم قۆناغەی تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆناداو وتیشی: ڕاپەڕاندنی پەسەندکراوەکانی کۆنفرانسی پێنجەمی برۆکسێڵ بۆ داکۆکی لە داھاتووی سووریاو ناوچەکە پێویستە.

«سەفدی»و «پێدێرسۆن» ھەروەھا لە بارەی بەردەوامی دان بە ڕێکخستن و ڕاوێژ لەمەڕ ھەوڵی ھاوپەیوەند بە دەست ڕاگەییشتن بە ڕێگاچارەی سیاسیی قەیرانی سووریاو پشتگریی پێویست لە ئاوارەکانی سووریا و کۆمەڵگاکانی وەرگریان جەختیان کرد.

سەرپەیڤ