خولی نوێی پەلامارە موشەکیەکانی خۆڕاگریی فەلەستینی بۆسەر تەلەڤیڤ و شارۆکە زایۆنی نشینەکان
موقاوەمەی فەلەستینی لە کەرتی غەززە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە لە وڵامی پەلامار و تاوانکاریەکانی رژێمی زایونی ، تەلەڤیڤ و شارۆکەی زایۆنیست نشینی ئەشدودی بە موشەک کوتا .
بە پێی راپۆرتی ئیران پرێس ، ئەبووعوبەیدە وتەبێژی گوردانەکانی شەھید عیزەدین قەسام لقی سەربازیی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین ( حەماس) رایگەیاند ، خۆڕاگریی فەلەستین ، تەلەڤیڤ و ئەشدوودی بە دەیان موشەک کوتاوە .
دوای ئەم پەلامارە ، ئاژیری مەترسیی لە تەلەڤیڤ و ئەشدوود لێدرا .
ئەم پەلامارە دوای کۆتایی دەرفەتی دوو کاتژمێرەی موقاوەمەی فەلەستینی بۆسەر زایۆنیەکان لە تەلەڤیڤ و شارۆکەکانی دەوروبەری بۆ ھاتنەدەر لە حەشارگەکانیان ئەنجامبوو .
ھەندێ سەرچاوەی ھەواڵ دەڵێن لەم پەلامارە رۆکیەتیەدا زایۆنیەک کوژراوە و 10 کەسی دیکە بریندار بوونە .
سەرچاوە فەلەستینیەکان رایانگەیاند ، فڕۆکە جەنگیەکانی رژێمی زایۆنی سەر لە بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە لە کەمتر لە یەک کاتژمێردا زیاتر لە 100 شوێنی کەرتی غەززەیان بۆردومانکرد .
ئەرتەشی رژێمی زایۆنی لە خولی نوێی پەلامارەکانی بۆسەر کەرتی غەززە ، سەر لە بەیانیی یەکشەممە نوسینگە و ماڵی یەحیا سەنوار سەرۆکی مەکتەب سیاسیی حەماسی لە کەرتی غەززە پێکاوە .
وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین رایگەیاند ، لێکدانەوەی بەرایی وادەردەخات لە پەلامارەکانی ئەمڕۆ سەر لە بەیانیی فەلەستینیەک شەھید و دەیان کەسی دیکەش بریندار بوونە .