May 16, 2021 08:42 Asia/Tehran
  • بەڕێوەچوونی خۆپێشاندانی شەوانەی دژی شەڕ لە تەلەڤیڤ

سەرچاوە ھەواڵیەکانی زایۆنیست باسی بەڕێوەچوونی خۆپێشاندانی دژی شەڕ دەکەن لە شاری تەلەڤیڤ لە فەلەستینی داگیرکراو .

بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی فارس ، سەرچاوە زایۆنیەکان رایانگەیاند ، بە سەدان ئیسراییلی لە شاری تەلەڤیڤ شەوی رابردوو لە کاتێک دا کە لافیتە گەلێکیان بە دەستەوە بوو لە ژێر ناوی  شەڕ رابگرن ، خوازیاری کۆتایی شەڕ و تێکھەڵچوونی نێوان ئیسراییل و فەلەستینیەکان بوون . 

تاقمێکی دژی زایۆنیش لە قودسی داگیرکراو چوارشەممەی رابردوو لە دژی دەستدرێژیەکانی رژێمی زایۆنی خۆپێشاندانیان بەڕێوەبرد . 

ئەوە لە کاتێکدایە کە بنیامین نەتانیاھوو سەرۆک وەزیرانی رژێمی زایۆنی وێڕای مونسیفانە ناوبردنی کوشتاری ژنان و منداڵانی فەلەستینی لە کەرتی غەززە ، ھەڕەشەی کرد درێژە ئەدات بە پەلاماری توندتر لە دژی فەلەستینیەکان . 

سەرپەیڤ