هاویشتنی 3000 موشەک لە غەززەوە، سەکۆی گازی ئیسرائیل کرایە ئامانج
مێدیا فەلەستینییەکان باسی هاویشتنی دەیان مووشەکی بەرخۆدان بەرەو ناوچە داگیرکراوەکان و هەروەها بوردمانی ماڵی ڕێبەرانی موقاوەمە لە غەزە دەکەن.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،میدیاکانی ڕژێمی زایۆنی باسی هاویژرانی 3000 موشەک لە غەززەوە بەرەو ناوچە داگیرکراوەکان دەکەن .
کەتیبەکانی قودس لقی سەربازیی جەهادی ئیسلامی فەلەستین رایگەیاند کە بنکە سەربازییەکانی ئامیتای و کۆسوومی رژێمی زایۆنی کراونەتە ئامانج.
میدیاکانی ڕژێمی زایۆنیش باسی هێرشی بەرخۆدانی ئیسلامی فەلەستین بۆ سەر سەکۆی دەرهێنانی گازی ڕژێمی زایۆنی لە مەودای 20 کیلۆمەتری غەززە دەکەن.
لە لایەکی دیکەوە ،پاپای فرانسیس ڕێبەری کاتۆلیکەکانی جیهان داوای ڕاگرتنی شەڕ لە فەلستینی کرد.وەزارەتی تەندروستی فەلستین ڕایگەیاند: ژمارەی شەهیدەکانی غەزە تا ئێستا گەیشتووەتە 181 کەس کە 52 منداڵ و 31 ژن لە خۆ دەگرێت.
هەروەها تا ئێستا هەزار و 225 کەس بریندار بوون و زیاتریش دەبن.گوردانەکانی عێزەدین قەسام لقی سەربازی بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند کە لە وڵامدانەوە بە جەنایەتەکانی ڕژیمی زایۆنی لە غەزە، بنکەی ئاسمانی حتسوور و نتیفوتی کردۆتە ئامانجی هێرشەکانی خۆی.
وەزارەتی تەندروستی غەززە ڕایگەیاند کە ژمارەی شەهیدانی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە لە سەرەتای هێرشەکان بۆ سەر ئەو ناوچەیە لە ماوەی 7 ڕۆژی ڕابردوودا بۆ 174 شەهید بەرز بووەتەوە . لەو هێرشانەدا تا ئێستا 47 منداڵ و 29 ژن شەهید بوون. هەروەها هەزار و 200 فەلەستینیش بریندار بوون.
سەرچاوە ئاگادارەکان لە نەخۆشخانەکانی غەززە ڕایانگەیاند کە ژمارەی قوربانیانی ئەمڕۆی هێرشەکانی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە بەرز بووەتەوە. بەهۆی هێرشەکانی سەرلەبەیانی ئەمڕۆی ئیسرائیل تا ئێستا 15 فەلەستینی شەهید بوون و 45 کەسی دیکەش بریندار بوون.
سەرچاوە ئاگادارەکان لە نەخۆشخانەکانی غەزە ڕایانگەیاند کە لە هێرشی نوێی فڕۆکە جەنگیەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەزە 5 فەلەستینی شەهید و زیاتر لە 40 کەس بریندار بوون.
وتەبێژی سوپای ئیسرائیلیش ڕایگەیاند کە 10 زایۆنیی دانیشتووی فەلەستینی داگیرکراو لە هێرشە مووشەکییەکانی بەرخۆدانی فەلەستین بۆ سەر شارەکانی فەلەستینی داگیرکراو بریندار بوون.
راپۆرت دەڵێن ، ڕێڕەوی ڕەفەح تەنیا ڕێگای پێوەندی کەرتی غەززە لەگەڵ جیهانی دەرەوە لەلایەن میسرەوە کرایەوە تا بریندارە فەلەستینییەکان بۆ چارەسەریی بگوازرێنەوە بۆ میسر.