باڵوێزی فەلەستین لە عێراق: «شمشێری قودس» ھاوکێشەکانی ناوچەکەی تێک دا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i397418-باڵوێزی_فەلەستین_لە_عێراق_شمشێری_قودس_ھاوکێشەکانی_ناوچەکەی_تێک_دا
باڵوێزی فەلەستین لە عێراق وێڕدای ستایش کردنی ھەڵوێستەکانی داکۆکیکارانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، پێی داگرت: قەیرانی ڕژێمی زایونی دوای پێکدادانی «شمشێری قودس» زیاتر لە ھەر کاتێکی دیکە پەرەی سەندووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 11, 2021 02:24 Asia/Tehran
  • باڵوێزی فەلەستین لە عێراق: «شمشێری قودس» ھاوکێشەکانی ناوچەکەی تێک دا

باڵوێزی فەلەستین لە عێراق وێڕدای ستایش کردنی ھەڵوێستەکانی داکۆکیکارانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، پێی داگرت: قەیرانی ڕژێمی زایونی دوای پێکدادانی «شمشێری قودس» زیاتر لە ھەر کاتێکی دیکە پەرەی سەندووە.

بە پێی ڕاپۆرتی بنکەی ھەواڵدەریی ئەلعەھدی لوبنان، «ئەحمەد عەقەل»  باڵوێزی فەلەستین لە عێراق ڕەھەندەکانی پێکدادانی «شمشێری قودس» لەگەڵ ڕژێمی زایونیی لێک دایەوە جەختی لەوە کردەوە کە ئەم پێکدادانە شوێنھاتی زۆری بەدواوە بووە.

ناوبراو وتیشی: قەیرانی ڕژێمی زایونی دوای ئەم پێکدادانە زیاتر لە ھەر کاتێکی دیکە لە ئاستی سیاسی، ئاسایشتی، ئابووری و کۆمەڵایەتی پەرەی سەندووە.

«ئەحمەد عەقەل» پێشی داگرت: «شمشێری قودس» بووە ھۆی یەکسانی و ھاوتەریییی ھەڵوێستی تاقمە فەلەستینییەکان و ھاوپشتیی کۆمەڵگای ئەم وڵاتە بۆ بەرنگار بوونەوەی ڕژێمی زایونی.

ئەم ڕیپلۆماتەی فەلەستین ھەروەھا لە ھەڵوێستی سیاسی، دیپلۆماسی، جەماوەری و میدیایی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕێزی گرت و پێی داگرت کە ئەم جۆرە ھەوڵوێستانە جێگای ستایشن.