حوزه‌یران 22, 2021 19:07 Asia/Tehran
  • گردبوونەوەی منداڵانی یەمەنی لە بەردەم نووسینگەی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە حودەیدە

منداڵانی حودەیدەی یەمەن بە گردبوونەوە لە بەردەم نووسینگەی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لەم پارێزگایەدا، سڕدرانەوەی ناوی عەرەبستانیان لە پێڕستی ناوی پێشێلکەرانی مافی منداڵان ئیدانە کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئەلعالەم، منداڵانی یەمەنی بە بەرزکردنەوەی ھێندێک پارچەنووس، خەمساردیی ڕێکخراوەی نەتەوەکانیان لەمەڕ دانانی ناوی سەنعا لە پێڕستی ناوی پێشێلکەرانی مافی منداڵان و سڕینەوەی ناوی عەرەبستانیان لە ھەمان پێڕست ئیدانەو شەرمەزار کرد.

بەشدارانی گردبوونەوەکە وێڕای شەرمەزار کردنی دڕندەکارییەکانی ھاوپەیمانیی دەست درێژکاری سەعودی_ئەمریکی دژی منداڵانی یەمەن، داوایان لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان کرد کە لێپێچینەوە لە بکوژانی منداڵانی یەمەن و فەلەستین بکات.

لە بەیاننامە بڵاوکراوەکەی ئەم گردبوونەوەیەدا ھاتووە: وڵاتانی ھاوپەیمانیی دەست درێژکاری سەعودی و ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە تەواوی ئەو تاوانکارییانەی دژی منداڵانی یەمەنی دەکرێت، ھاوبەشن.

سەرپەیڤ