حوزه‌یران 25, 2021 07:32 Asia/Tehran
  • پەیوەندیی تەلەفۆنیی میری قەتەر لەگەڵ ئایەتوڵڵا ڕەییسی

«شێخ تەمیم بن حەمەد ئالی سانی» میری قەتەر شەوی ھەینی لەگەڵ ئایەتوڵڵا «دکتۆر ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ھەڵبژاردەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە تەلەفۆن وتووێژی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، میری قەتەر لەم وتوێژە تەلەفۆنییەدا وێڕای پیرۆز کردنی سەرکەوتنی ئایەتوڵڵا «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» لە ھەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتیی ئێران ئاواتی سەربەرزیی بۆ خواست.

ھەردوک لا لەو وتووێژە تەلەفۆنییەدا سەبارەت بە پەیوەندیی دوو لایەنە و ئاسۆی پەرە پێ دان و ھێزمەند کردنی بە تێروتەسەلی قسەیان کرد.

«شێخ تەمیم بن حەمەد ئالی سانی» شەممەی ڕابردووش لە پەیامێکدا سەرکەوتنی ئایەتوڵڵا دکتۆر «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی»ی پیرۆزبایی کرد بوو.

سەرپەیڤ