ته‌مووز 11, 2021 14:43 Asia/Tehran
  • دان پیادانانی ئاشکرای «قاعیدە» بە ھاوڕێیەتی کردنی ھاوپەیمانیی سەعودی لە شەڕی یەمەن دا

قاعیدە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک دانی بەوەدا نا کە، لەشەڕی ناوەندی یەمەن شان بە شانی ھاوپەیمانی سەعودی دژی ھێزەکانی سوپاو لێژنە جەماوەرییەکان بەشەڕ ھاتووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی یەکشەممەی ھەواڵدەریی فارس، دوای بڵاو بوونەوەی ڕاپۆرتگەلی زۆر لە بارەی یارمەتی وەرگرتنی ھاوپەیمانی سەعودی لە چەکدارانی تاقمی تیرۆریستی قاعیدە لە شەڕی یەمەن، ئەم تاقمۆکەیە بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک دانی نا بە ھاوڕەوتییەدا.

قاعیدە لە بەیاننامەکەی دا ڕایگەیاندووە: لە شەڕی «سومەعە» و «زەھرا» لە پارێزگای «بەیزا»ی ناوەندی یەمەن شان بە شانی ھێزەکانی ھاوپەیمانی سەعودی شەڕی کردووە.

لەم دواییەدا سوپای یەمەن توانی لە ھەڵمەتێکدا دژی ھاوپەیمانیی سەعودی لە پارێزگای «بەیزا»ی ناوەندی یەمەن، بەشگەلێکی گرینگی ئەم ناوچەیە بستێنێتەوە.

سەرپەیڤ