ئاب 17, 2021 14:42 Asia/Tehran
  • ڕێکخراوەی ھاوکاریی ئیسلامی دڕندەکاریی لەشکریانی زایونی لە شاری «جنین»ی ئیدانە کرد

ڕێکخراوەی ھاوکاریی ئیسلامی، تاوانی دڕندانەی ڕژێمی داگیرکەری زایونی لەمەڕ شەھید کردنی چوار لاوی فەلەستینیی لە «جنین» دا ئیدانە کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی «معا»، ڕێکخراوەی ھاوکاریی ئیسلامی ڕۆژی دووشەممە لە بەیاننامەیەک دا  تاوانی دڕندانەی ڕژێمی داگیرکەری ئیسرائیلی لەمەڕ شەھید کردنی چوار لاوی فەلەستینیی لە «جنین» بە پێشێلکردنی ئاشکرای یاساوڕێسا نێونەتەوەیەکانی مافی مرۆڤ و کۆنوانسیۆنە نێونەتەوەییەکان زانی.

ڕێکخراوەی ھاوکاریی ئیسلامی لەم بەیاننامەیەدا ئیسرائیلی وەکو ھێزێکی داگیرکەر بە بەرپرسی تەواوی شوێنھاتەکانی ئەم  ئاڵۆزی نانەوە مەترسیدارە زانی.

ڕێکخراوەی ھاوکاریی ئیسلامی داوای لە کۆمەڵگای نێونەتەوەیی کرد کە ئەرکی خۆی لە بارەی پێویستیی دابین کردنی داکۆکیی نێونەتەوەیی لە گەلی فەلەستین، ناچار کردنی ئیسرائیل بۆ ڕاگرتنی دەست درێژکارییەکان و ھێرشە بەردەوامەکانی دژی گەلی فەلەستین و ئەرکمەند کردنی بە ڕەچاوی بەڵێنمەندییەکانی ھاوتەریب لەگەڵ یاساوڕێسا نێونەتەوەییەکان، بەجێ بێنێ.

وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین بەیانیی ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند: دوابەدوای ھێرشی لەشکریانی زایونی بۆ سەر چنین ھەڵکەوتوو لە کەرتی ڕۆژئاوا، چوار فەلەستینی شەھید کران و تەلەبیب تەرمی دوو لەو شەھیدانەی ڕادەست نەکردووە.

سەرپەیڤ