وەزیری دەرەوەی قەتەر ئەمڕۆ پێنج شەممە سەردانی تاران دەکات
«موحەممەد بن عەبدوڕەحمان ئالی سانی» وەزیری کاروباری دەرەوەی قەتەر ئەمڕۆ پێنج شەممە بە سەرۆکایەتیی شاندێکی دیپلۆماسی سەردانی تاران دەکات.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس،«موحەممەد بن عەبدوڕەحمان ئالی سانی» وەزیری کاروباری دەرەوەی قەتەر لە ڕەوتی سەردانەکەی بۆ تاران بڕیارە بەیانیی ئەمڕۆ لەگەڵ «ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» ھاوتای ئێرانیی خۆی لە شوێنی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران دیدارو وتووێژ بکات.
ئەم کاربەدەستە قەتەرییە لەوانەیە لەم سەردانەی دا لەگەڵ کۆمەڵێکی دیکە لە کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش دیدارو وتووێژ بکات.
پێش بینیی دەکرێت تەوەرەیەکی سەرەکیی ڕاوێژی نێوان کاربەدەستانی دوو وڵات لەم سەردانەدا تاوتوێ کردنی دوایین گۆڕانکارییەکانی ئەفغانستان بێت.
ئەمە یەکەم گەشتی وەزیری دەرەوەی قەتەر بۆ تارانە لەپاش بە ئەستۆگرتنی پۆستی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە لایەن «ئەمیر عەبدوڵڵاھییان»ەوە