تشرینی یه‌که‌م 07, 2021 21:33 Asia/Tehran
  • ئەمیر عەبدوڵڵاھییان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی لوبنان دیدارو وتووێژی کرد

وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە درێژەی دیدارەکانی لەگەڵ کاربەدەستانی لوبنان چاوی بە «نەجیب میقاتی» سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتەش کەوت ووتووێژی لەگەڵدا کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، دیداری «حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» لەگەڵ «نەجیب میقاتی» نیوەڕۆی ڕۆژی پێنج شەممە بە کاتی بەیرووت لە بنکەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی ئەم وڵاتە ئەنجامی گرت.

«ئەخمیر عەبدوڵڵاھییان کە شەوی ڕابردووە گەییشتووەتە بەیرووت، ئەمڕۆ پێش لە چاوپێکەوتنی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانیس لوبنان لەگەڵ «میشێل عەون» ی سەرۆک کۆمارو «نەبیەبڕی» سەرۆکی پەرلەمانی ئەم وڵاتەش دیدارو وتووێژی کرد.

وەزیری دەرەوەی ئێران لە دیدارە جیاجیاکانی دا لە سەر داکۆکیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە لوبنان و ئامادە بوونی تاران بۆ یارمەتی دانی ھەمە لایەنەی ئەم وڵاتە پێی داگرت.

سەرپەیڤ