تشرینی یه‌که‌م 15, 2021 10:13 Asia/Tehran
  • ڕاگەیەندرانی ماتەمینیی گشتی لە لوبنان

دەوڵەتی لوبنان دوابەدوای تەقەکردنەکانی ڕۆژی پێنج شەممە لە بەیرووتی پێتەختی ئەم وڵاتە کە کوژران و بریندار بوونی دەیان کەسی لێ مەوتەوە، ئەمڕۆ ھەینیی کردبە ماتەمینیی گشتی.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، نووسینگەی «نەجیب میقاتی» سەرۆک وەزیرانی لوبنان شەوی ھەینی ڕایگەیاند: لە شینی گیان دەست دانی شارومەندانی لوبنانی لە ڕووداوەکانی ئەم دواییە، تەواوی فەرمانگە، دامەزراوەی دەوڵەتی و قوتابخانەکان لەم وڵاتە دادەخرێن.

بەیانیی ڕۆژی پێنج شەممە کۆمەڵێک لە جەماوەری لوبنان کە بەرامبەر بە کردەوەی «تاریق بەیتار» لێپێچەرەی دۆسیەی تەقینەوەکەی بەیرووت ناڕەزامەندییان دەر دەبڕی لە بەردەم کۆشکی دادی ئەم وڵاتە گرد بوونەوە کە لە ناکاو ھێزەچەکدارەکانی ئەم وڵاتە دەستیان لێ کردنەوەو دانیانە بەر دەستڕێژ.

لەم ڕووداوەدا لانیکەم حەوت کەس لە شارومەندانی بێ دەرەتانی لوبنانی شەھیدو پتر لە شەست کەسیش بریندار بوون.

حیزبوڵڵا و ئەمەلی لوبنان وێڕای ئیدانەکردنی ئەم ھێرشە، ڕایانگەیاندووە کە ئەوانەی ھێرشیان کردووەتە سەر خۆپیشاندەرانی ناڕەزامەند بەرامبەر بە لێپێچەری دۆسیەی تەقینەوەکەی بەیرووت، تاقمگەلێکی سەربە پارتی «قواتی لوبنانیە» بوونە.

سەرپەیڤ