تشرینی یه‌که‌م 15, 2021 13:29 Asia/Tehran
  • عەرەبستان: ڕیاز مکوڕە لە سەر دانوستانەکەی لەگەڵ تاران دا

وەزیری کاروباری دەرەوەی عەرەبستان وتی: وڵاتەکەی مکوڕە لە سەر دانوستانەکەی لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی ھەینیی ئیرنا، «فەیسەڵ بن فەرحان» وەزیری دەرەوەی عەرەبستان لە وتووێژێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی «فاینەنشاڵ تایمز» باسی  پێشچوونی دانوستانە دوو قۆڵییەکان لەگەڵ تارانی کردبوو.

«فەرحان» وێڕای ئاماژە کردن بە بەردەوامیی دانوستانی دوو قۆڵیی تاران و ڕیاز وتیشی: عەرەبستان خوازیاری دامەزرانی پەیوەندی و پەرە پێ دانی ھاوکاریی لەگەڵ ئێرانە لە ھەموو بوارێکدا.

بە پێی نووسینی «فاینەنشاڵ تایمز» عەرەبستان خەریکی لێکدانەوەی داخوازییەکەی ئێرانە بۆ کردنەوەی کۆنسولخانەو نووسینگەی نوێنەرایەتی بۆ ڕێکخراوەی ھاوکاریی ئیسلامی لە شاری جەددە.

تەلەفزیۆنی ئەلئەخبارییەی عەرەبستانیش حەوتەی ڕابردوو وای بڵاو کردەوە کە، دانوستانی ڕاستەوخۆی نێوان تران و ڕیاز کە سەقامی ناوچەکەی بە دواوە دەبێت، ھەروا بەردەوامە.

بەرلەمەش «موحەممد بن سەلمان» پاشمیری عەرەبستانیش ڕایگەیاند بوو کە ڕیاز خوازیاری دامەزرانی پەیوەندییەکی باش و تایبەتییە لەگەڵ عەرەبستاندا.

سەرپەیڤ