ھاوێژرانی پێنج موشەکی باڵستیک بەرەو باشووری عەرەبستانی سەعودی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i402025-ھاوێژرانی_پێنج_موشەکی_باڵستیک_بەرەو_باشووری_عەرەبستانی_سەعودی
ھاوپەیمانیی دەستدرێژکاری سەعودی ڕایگەیاندووە کە پێنج موشەکی باڵستیکی یەمەن بەرەو ناوچەگەلێکی باشوری ئەم وڵاتە ھاوێژراوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 29, 2021 06:41 Asia/Tehran
  • ھاوێژرانی پێنج موشەکی باڵستیک بەرەو باشووری عەرەبستانی سەعودی

ھاوپەیمانیی دەستدرێژکاری سەعودی ڕایگەیاندووە کە پێنج موشەکی باڵستیکی یەمەن بەرەو ناوچەگەلێکی باشوری ئەم وڵاتە ھاوێژراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فەرمیی عەرەبستان «واس»، ھاوپەیمانیی سەعودی نیوەڕۆی ڕۆژی پێنج شەممە ڕایگەیاند: سوپای یەمەن ئەو پێنج موشەکەی بەرەو ناوچەی «جیزان» لە باشووری عەرەبستان تەقاندووە.

ھاوپەیمانی سەعودی ھەروەھا بانگەشەی ئەوەشی کردووە کە ھەر پێنج موشەکەکە شوێنگیریی کراوە. ئەمەش لە کاتێکدایە کە ھێشتا سوپاو لێژنە جەماوەریەکانی یەمەن ھیچ کاردانەوەیەکیان بەرامبەر بەو ڕاگەیاندنانەی عەرەبستان پیشان نەداوە.

سوپای یەمەن بەردەوام ڕایگەیاندووە کە ھەتا دەست درێژکاریی ھاوپەیمانییەکەی سەعودییە لە خاکی یەمەن دا  بەردەوام بێت، ھەڵمەتی سەر بنکەو مۆڵگە سەربازییەکانی عەرەبستانیش بەردەوام دەبێت.