کشانەوەی ھێزو کەرەستەو تفاقی سەربازیی عەرەبستان لە عەدەنی یەمەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i402392-کشانەوەی_ھێزو_کەرەستەو_تفاقی_سەربازیی_عەرەبستان_لە_عەدەنی_یەمەن
سەرچاوەیەک لە عەدەن ڕایگەیاند: کەرەستەو تفاقی سەربازی و کۆمەڵێکی زۆر لە ھێزەکانی سەعودی لە ڕێگای کەشتی و فڕۆکەی بارھەڵگرەوە لە عەدەن کشانەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 10, 2021 05:05 Asia/Tehran
  • کشانەوەی ھێزو کەرەستەو تفاقی سەربازیی عەرەبستان لە عەدەنی یەمەن

سەرچاوەیەک لە عەدەن ڕایگەیاند: کەرەستەو تفاقی سەربازی و کۆمەڵێکی زۆر لە ھێزەکانی سەعودی لە ڕێگای کەشتی و فڕۆکەی بارھەڵگرەوە لە عەدەن کشانەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی سپۆتنیک، ھێزەکانی سەعودیی سەقامگرتووی ئوردوگای سەرکردایەتیی ھێزە ھاوپەیمانە دەست درێژکارەکانی سەعودی_ئیماراتی لە ناوچەی «شەعب» لە ڕۆژ ئاوای عەدەن ڕۆژی سێ شەممە جەنگ ئامێر، ترۆمبیلی زرێدارو کەرەستەو تفاقی خۆیانیان لەم ناوچەیە بردە دەرەوە.

سەرچاوەیەک لە عەدەن دا وتی: ئەم کەرەستەو تفاقە سەربازییە بە کەشتییەک بە ناوی «دەرە جەددە» لە بەندەری «ئەلزەیت»ەوە لەو پەڕی تەگبیری ئاسایشتی و پاراستن دا عەدەنی بە جێ ھێڵا.

ئەم سەرچاوەیە جەختی لەوەش کردەوە کە، ھاوکات فڕۆکەیەکی بارھەڵگری سەعودیش بۆ گواستنەوەی کەرەستە سەربازان ھاتووەتە نێو فڕگەی شاری عەدەنەوە.