ئەمیر عەبدوڵڵاھییان: ئێران ئامادەی دابین کردنی پێداویستییەکانی لوبنانە لە بواری وزەدا
وەزیری دەرەوەی ئێران ئامادە بوونی ئێرانی بۆ ھاوکاری لە ڕووی دابین کردنی پێداویستییەکانی لوبنان لە ڕووی وزەوە لەوانە لە بواری کارەباو گاز ڕاگەیاند.
وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران دوای نیوەڕۆی ڕۆژی پێنج شەممەو وەک دووھەمین وێستگەی گەشتە ناوچەییەکەی دوای سووریا گەییشتە لوبنان.
بە پێی ڕاپۆرتی ھواڵدەریی فارس، «حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران دوای نیوەڕۆی ڕۆژی پێنج شەممە لەگەڵ «نەبی بڕی» سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان دیدارو سەبارەت بە بابەتگەلی جێی سەرنجی ھەردووک وڵات لە ئاستی دوو قۆڵیو ناوچەیی و نێونەتەوەیی بیروڕایان گۆڕییەوە.
لەم دیدارەدا وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران وێڕای ئاماژە کردن بە پێداگریی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە بارەی پێویستیی ڕاپەڕێندرانی ڕێککەوتنەکان لەگەڵ وڵاتانی دیکە ڕایگەیاند: ئێران ئامادەیی ئەوەی ھەیە کە وێڕای ڕاپەڕاندنی ڕێککەوتنەکان، لە ھەموو بوارەکاندا ھاوکاریی بەرامبەری ئابووری و بازرگانی لەگەڵ وڵاتی دۆست و برای لوبنان پەرە پێ بدات.
ھەر لەدیدارەکەدا سەرۆکی پەرلەمانیش وێڕای ئاماژە کردن بە کەم بوونی وزەی کارەبا لە وڵاتەکەی دا وتی: دوای ئەوەی کە کۆماری ئیسلامیی ئێران بەڵێنەکەی خۆی جێبەجێ کرد لە یبارەی ناردنی سووتەمەنی بۆ لوبنان، ئەمریکا سەرباری ئەوەی کە بە ڕواڵەت وای دەنواند کە لە بواری خستنەگەڕی ھێڵی گواستەنەوەی گازو دابین کردنی وزەی پێویستی لوبنان خەریکی ھەوڵدانە، کەچی ھەتا ئێستا ئەوپەڵێنەی خۆی جێبەجێ نەکردووە.
«نەبی بڕی» وێڕای ڕادەبڕین لە بارەی گۆڕانکارییەکانی ئۆکرانیا، بە قەیرانێکی نێوماڵی ئەورووپای زانی کە زیاترین زیانیشی ھەر بۆ وڵاتانی ئەورووپییە.
سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان ھەروەھا وێڕای ڕەخنەگرتن لە ھەنگاوی ھێندێک لە وڵاتانی عەرەبی لەمەڕ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ڕژێمی زایونی ئەوەشی وەبیر ھێنایەوە کە لوبنان لە ئاراستەی پاراستنی ئارمانجی گەلانی عەرەب بۆ بەرنگار بوونەوەی ڕژێمی داگیرکەری زایونی ھەزاران شەھیدی پێشکەش کردووە، کەچی کۆمەڵێک لە وڵاتانی عەرەب وێڕای پشت کردنە ئەم ئارمانجە لەگەڵ ڕژێمی زایونی خەریکی سازانن.
«نەبی بڕی» ئێرانی بە سەزرچاوەی سەرەکیی خۆڕاگری لە ناوچەکەو سروش بەخشی ڕەوتەکانی خۆڕاگری لە جیھاندا زانی.