نیسان 28, 2022 07:03 Asia/Tehran
  • عوممان خوازیاری کۆتایی ھاتنی داگیرکاریی ڕژێمی ئیسرائیل بوو

عوممان داوای ڕۆڵگێڕانی کاریگەرتری نێونەتەوەیی کرد بۆ کۆتایی ھێنان بە داگیرکاریی ڕژێمی زایونی لە سەرزەوییە داگیرکراوەکان بە گوێرەی بڕیارنامەی ڕێکخراوەی نەەوەکان.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ئیرنا، «موحەممەد بن عەواد حەسەن» نوێنەری ھەمیشەیی عوممان لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان وتی: عوممان وێڕای پێشوازی کردن لە بەیاننامەی ڕێکخەری ڕێکخراوەی نەتەوەکان بۆ ڕەوتی ئاشتی ھیواداریی دەربڕی کە ھەردووک لا وەڵامی ئەو ئەرکەی پێیان سپێردراوە بدەنەوەو ھاوکاریی پێویست بۆ گەڕاندنەوەی ھێمنایەتی، سەقام و ئاسایشت بۆ ناوچە داگیرکراوەکانی دیکەی فەلەستین و بە تایبەت قودسی پیرۆز ئەنجام بدەن.

وێنەری ھەمیشەیی عوممان لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان ھەروەھا ھەنگاوەکانی ئانتریک کارانەو نایاسایی ڕژێمی زایونی و ھێزە داگیرکەرەکانی لە سەرزەوییەکانی فەلەستین و ھێرشی ئەم ڕژێمە بۆ سەر مزگەوتی ئەقساو گڵکۆی قودسی پیرۆزو ھێرشی سەر نوێژخوێنانی بێ دەرەتانی کە پێشێلکردنی ئاشکرای یاساوڕێساو بەھاو مافی مرۆڤی نێونەتەوەییە، ئیدانە کرد.

عوممان داوای لە کۆمەڵگای نێونەتەوەیی کرد ھەتا ئەرکەکانی بۆ جێبەجێ کردنی دادگەری و یاسا، کۆتایی ھێنان بە داگیرکاری و وەدی ھێنانی ئاشتی لە ڕێگای بووژاندنەوەی مافی ڕەوای گەلی فەلەستین لەوانە مافی پێکھێنانی وڵاتێکی سەربەخۆ لە تەواوی سەرزەوییە داگیرکراوەکانی شەشەمی ژوئیەی ١٩٦٧ی زایینی بە پێتەختایەتیی قودسی پیرۆز ڕاپەڕێنێ.

 

سەرپەیڤ