May 26, 2022 13:48 Asia/Tehran
  • قەتەر خوازیاری لێکۆڵینەوەیەکی تۆکمەوتەواو بوو لە بارەی تیرۆری پەیامنێرەکەی ئەلجەزیرەوە

نوێنەری قەتەر لە ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان خوازیاری لێکۆڵینەوەی تۆکمەو تەواوو دەستەبەری سزادانی بکەرانی تیرۆری پەیامنێرەکەی کەناڵی ئەلجەزیرە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا،«عولیاء ئالی سانی» نوێنەری قەتەر لەئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان شەوی پێنج شەممە وێڕای ئیدانەکردنی تیرۆری «شیرین ئەبو عاقیلە» بە ھۆی سوپای ڕژێمی زایونییەوە وتی: دەوڵەتی قەتەر تیرۆری «ئەبوعاقیلە» بە تاوانێکی کرێت و پێشێلکرانی ئاشکرای مافی مرۆڤ و مافە نێونەتەوەییەکان دەزانێ.

نوێنەری قەتەر لە ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان ھەروەھا وتیشی: ئێمە داوا لە ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەین کە لێکۆڵینەوەو بەدواداچوونێکی خێراو تۆکمەوتەواو لە بارەی تیرۆری «ئەبو عاقیلە» ئەنجام بدات کە گەرەنتی دەری سزای بکەرانی تیرۆرەکە بێت.

لەشکریانی ڕژێمی زایونی ھەتا ئێستا سەدان پەیامنێریان گرتووەو یان برینداریان کردوون و یان شەھیدیان کردوون.

سەرپەیڤ