حوزه‌یران 29, 2022 19:38 Asia/Tehran
  • ئۆردۆن : ناتۆی عەرەبی - ئیسرائیلی

وەزیری دەرەوەی ئۆردۆن وتی: هیچ قسەیەک لەمەڕ پێکهاتنی هاوپەیمانیی سەربازیی عەرەبی هاوشێوەی ناتۆ بە بەشداری ڕژێمی زایۆنی لە ئارادا نییە.

" ئەیمەن ئەلسەفدی" وتی: ئێمە بۆدانی گەڵاڵەیەکی عەرەبی هاوبەش کە هاوڕەوت بێت لەگەڵ نیازوئەوبەرایەتییەکان ، خۆمان ڕێک دەخەین و پێویستمان بەچالاکییەکی هاوبەشە بۆ بەرنگاربوونەوەی ئەو کێشەو ئاستەنگانەی کە ڕوو لە پەرە سەندنن و ئەم بایەتەش لەگەڵ ئەمریکادا تاوتوێ دەکەین.

ناوبراو وتیشی: هیچ قسەیەک لە بارەی پێکهاتنی هاوپەیمانیی سەربازی بە بەشداریی ئیسراییل لە میانەی گەشتەکەی جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ ناوچەکە لەئارادانیە.

ئەلسەفدی جەختی لەوەش کردەوە : دەبێ ئاسۆی سیاسی ڕاستەقینە بەدی بێت هەتا دانوستانەکان لە ڕێگای هەوڵی ڕاستەقینەی ناوچەیی و نێودەوڵەتییەوە بووژێنێتەوە. هیچیشمان لەبارەی پێکهاتنی هاوپەیمانیی سەربازی بە بەشداریی ئیسراییل لەم قۆناخە دا پێ ڕانەگەیەندراوە.

ناوبراو پێشی داگرت: قەت ناتوانین پرس ومەسەلەی فەلەستین لەبەرچاو نەگرین و دەبێ بۆ چارەسەر کردنی هەوڵ بدەین.

ئەلسەفدی لە سەر تەوەرەیی بوونی پرس ومەسەلەی فەلەستین وگرینگایەتی قەیرانی سووریا وئەمنیەتی وڵاتانی ئەنجومەنی هاوکاریی کەنداوی فارسیش جەختی لەوە کردەوە کە: ئێمە هەموومان خوازیاری میکانیزم گەلێکین کە ئەمنیەتی ئێمە لە ڕێگەی وتووێژ وچارەسەرکردنی کێشەکان هاوتەریب لەگەڵ وزە وئاسایشتی خوراک دەستەبەر بکات.

سەرپەیڤ