ته‌مووز 02, 2022 06:35 Asia/Tehran
  • نەتەوە یەکگرتووەکان: دۆخی کەرتی غەززە کارەساتبارە

  نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی هەینی لە ڕاپۆرتێک دا ڕەوشی کەرتی غەززەی بە کارەساتبار وەسف کرد.

 

لە ساڵی ٢٠٠٦ وە دوای سەرکەوتنی بزوتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی فەلەستین (حەماس) لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی، ڕژێمی زایۆنی گەمارۆی کەرتی غەززەی داوە و ڕێگری دەکات لە هاتنی کەلوپەلی سەرەتایی وەک سووتەمەنی، خۆراک، دەرمان و کەرەستەی بیناسازی بۆ ئەم ناوچەیە.

 نووسینگەی هەماهەنگی یارمەتییە مرۆییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان "ئۆچا" لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین ڕۆژی هەینی لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە گەمارۆدانی کەرتی غەززە ڕێژەی هەژاری و بێکاریی ئەو ناوچەی  بەرز کردووەتەوە بۆبەرزترین ئاست

و 50%ی دانیشتوان پشت بە یارمەتییە نێودەوڵەتییەکان دەبەستن.

ئۆچا هەروەها لە ڕاپۆرتەکەی دا ئاماژەی بەوە کردووە کە گەمارۆدانی کەرتی غەززە بووەتە هۆی شەهیدبوونی سەدان دانیشتووی ئەم کەرتە.

"ئۆچا" لەم ڕاپۆرتەدا جەختی لەسەر پێویستی هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆی کەرتی غەززە کردووەتەوە بە پێی بڕیارنامەی ژمارە ١٨٦٠ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان.

سەرپەیڤ