ته‌مووز 06, 2022 01:24 Asia/Tehran
  • پەلاماری شەوانەی سەربازانی زایۆنی بۆ سەر کەرتی ڕۆژئاوا

لەشکریانی ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی شەوی ڕابردوو وێڕای ھەڵکوتانە سەر شاری «ئەلخەلیل» لە کەرتی ڕۆژئاوای چۆمی ئەردەن، چەن فەلەستینییان بریندار کرد.

ژێدەرە فەلەستینییەکان ڕایانگەیاندووە کە زایۆنییەکان لەم هێرشەدا گوللـەی جەنگی، قورقوشمین و هەروەها گازی فرمێکسهێنیان دژ بە فەلەستینییەکان بەکار هێناوە.

«تاریق عیززەدین» وتەبێژی بزوتنەوەی جەهادی ئیسلامیی فەلەستین ماوەیەک لەمەوبەر وێڕای شەرمەزار کردنی دڕندەکارییەکانی ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی ڕاشکاوانە ڕایگەیاند: زایۆنییەکان درەنگ یان زوو ، باجی هەموو تاوانەکانیان دەدەنەوە.

زایۆنییەکان بۆ گەییشتن بە ئامانجەکانی پاوانخوازانەیان هەموو ڕۆژێک هێرش دەکەنە سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی فەلەستین و فەلەستینییەکان شەهید و بریندار دەکەن ویان دەیانگرن و لەبەندیان دەکەن.

سەرپەیڤ