ئاب 21, 2022 13:54 Asia/Tehran
  • نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی کوشتنی رۆژنامەنووسە فەلەستینیەکەی کرد

  وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان جەختی لەسەر نەگۆڕانی هەڵوێستی ئەم ڕێکخراوە نێودەوڵەتییە کرد سەبارەت بە پێویستیی ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی تۆکمە لە کوشتنی ڕۆژنامەنووسی فەلەستینی شیرین ئەبوعاقلە.

 

 

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە پشت بەستن بە میدیاکانی فەلەستین، نەتەوە یەکگرتووەکان جارێکی دیکە داوای لێکۆڵینەوەی تۆکمە لە تیرۆری شیرین ئەبو عاقلە، ڕۆژنامەنووسی شەهیدی فەلەستینی کرد کە لە لایەن سەربازانی زایونیەکانەوە گوللەباران کرا.

فەرحان حەق، جێگری وتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئێوارەی ڕابردوو لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە بارەگای ڕێکخراوەکە لە نیویۆرک، لە وەڵامی پرسیارەکانی ڕۆژنامەنووساندا سەبارەت بە هەڵوێستی ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سەبارەت بە ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەیەکی نێودەوڵەتی لەم ڕووداوە وتی: هەڵوێستی ئێمە سەبارەت بە کوشتنی شیرین ئەبو عەقلە نەگۆڕاوە.

حەق ئەوەشی خستەڕوو، تائێستاش داوای لێکۆڵینەوەی تۆکمە لەم رووداوە و لێپرسینەوە و سزادانی ئەو کەسانە دەکەین کە بەرپرسیارن لە کوشتنی ئەم رۆژنامەنووسە.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند که‌ سکرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان پاڵپشتی لێکۆڵینه‌وه‌کانی دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی و سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان ده‌کات له‌ په‌یوه‌ندی به‌م ڕووداوه‌.

سەرپەیڤ