عەتائوڵڵا حەننا: کۆبوونەوەی سەرانی بەرخۆدان لە سووریا، بەرخۆدانی فەلەستین یەک دەخات
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i412243-عەتائوڵڵا_حەننا_کۆبوونەوەی_سەرانی_بەرخۆدان_لە_سووریا_بەرخۆدانی_فەلەستین_یەک_دەخات
مەترانی کلیسای ئۆرتۆدۆکسی ڕۆمانی لە قودس وتی: کۆبوونەوەی سەرکردەکانی بەرخۆدانی فەلەستین لە سووریا دەتوانێت بەرخۆدانی فەلەستین یەک بخات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 21, 2022 13:05 Asia/Tehran
  • عەتائوڵڵا حەننا: کۆبوونەوەی سەرانی بەرخۆدان لە سووریا، بەرخۆدانی فەلەستین یەک دەخات

مەترانی کلیسای ئۆرتۆدۆکسی ڕۆمانی لە قودس وتی: کۆبوونەوەی سەرکردەکانی بەرخۆدانی فەلەستین لە سووریا دەتوانێت بەرخۆدانی فەلەستین یەک بخات.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی ھەینیی ئاژانسی هەواڵدەریی تەسنیم ، «عەتائوڵڵا حەننا»، مەترانی کلیسای ئۆرتۆدۆکسی ڕۆمانی لە قودس، بە ئاماژەدان بە کۆبوونەوەی نوێنەرانی گروپە فەلەستینییەکان لەنێویاندا بزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین (حەماس) لە سووریا، ڕایگەیاند کە ئەم کۆبوونەوەیە دەتوانێت بەرخۆدانی فەلەستین یەک بخات.

«حەننا» بە جەختکردنەوە لەسەر پێویستیی یەکڕیزیی نێوان فەلەستینییەکان لەم دۆخەی ئێستادا ڕایگەیاندووە کە وا ھەڵدەگرێ کە فەلەستینییەکان لەم کاتەی ئێستادا یەکبگرن، چونکە لەم دۆخەدا دووبەرەکی جێگای قبوڵ نییە.

مەترانی کلیسای ئۆرتۆدۆکسی ڕۆمانی لە قودس وتیشی: گەلی فەلەستین هەرگیز سازش لەگەڵ زایونییە داگیرکەرەکان ناکات.

«عەتائوڵڵا حەننا» هەروەها جەختی کردەوە کە بەکرێگیراوان و سیخوڕەکانی ڕژێمی زایۆنی ناتوانن پرسی فەلەستین لەباربەرن.