ئەنجامدانی ڕێ و ڕەسمی کۆتایی سەرۆکایەتیی «میشێل عەون»
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i412444-ئەنجامدانی_ڕێ_و_ڕەسمی_کۆتایی_سەرۆکایەتیی_میشێل_عەون
ڕێ و ڕەسمی کۆتایی سەرۆکایەتیی «میشێل عەون» ئەمڕۆ لە کۆشکی سەرۆکایەتیی لوبنان لە بەیروت بەڕێوە چوو.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 30, 2022 13:47 Asia/Tehran
  • ئەنجامدانی ڕێ و ڕەسمی کۆتایی سەرۆکایەتیی «میشێل عەون»

ڕێ و ڕەسمی کۆتایی سەرۆکایەتیی «میشێل عەون» ئەمڕۆ لە کۆشکی سەرۆکایەتیی لوبنان لە بەیروت بەڕێوە چوو.

بەگوێرەی کەناڵی ئەلمەیادین، لەم مەراسیمەدا، کە ئەمڕۆ یەکشەممە بە شێوەیەکی ڕەمزی بەڕێوچوو میشێل عەون لە کۆتایی سەرۆکایەتییەکەیدا بە فەرمی ماڵئاوایی لەم پۆستە کرد.

سەرۆک کۆماری ٨٩ ساڵانی لوبنان ئەمڕۆ لە کاتێکدا ئەم پۆستەی بەجێ ھێشت کە ھێشتا ھیچ جێگرەوەیەکی لە لایەن پەرلەمانی ئەم وڵاتەوە بۆ دیاری نەکراوە.

پەرلەمانی لوبنان بۆهەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی لوبنان چوار کۆبوونەوەی ئەنجام داوە، بەڵام بەهۆی ناکۆکییە ناوخۆییەکانەوە تا ئێستا هیچ کاندیدێک نەیتوانیوە زۆرینەی دەنگەکان بەدەست بهێنێت.

یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی لوبنان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار  (٢٩ی ئەیلول) بەڕێوەچوو، بەڵام هیچ کاندیدێک نەیتوانی دوو لەسەر سێی دەنگەکان بەدەست بهێنێت.

چەقبەستوویی سیاسیی لوبنان پەیوەندیی بە چەند مانگی ڕابردووەوە نییە، بەڵام نزیکەی سێ ساڵ بەسەر ئەم دۆخەدا تێپەڕیوە؛ «نەجیب میقاتی» توانی لە مانگی ئایاردا هەڵبژاردنی نوێی پەرلەمانی لوبنان ئەنجام بدات و دوای ئەوەش وەک سەرۆکوەزیرانی نوێی لوبنان ناسێندرا، بەڵام دوای چەند مانگێک هێشتا حکومەتی نوێ پێک نەهێنراوە.