تشرینی یه‌که‌م 30, 2022 18:55 Asia/Tehran
  • داواکاری ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەب بۆ کۆتایی هێنان بە قەیرانەکانی سوریاو لیبیاو یەمەن

ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەب داوای کرد کە هەنگاوی بەکۆمەڵ بۆ کۆتایی هێنان بە قەیرانەکانی سوریاو لیبیاو یەمەن ھەڵگیرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، «ئەحمەد ئەبولغەیت» ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەبی وێڕای داخوازیی ھەوڵی بەکۆمەڵ بۆ کۆتایی هێنان بە قەیرانەکانی سوریا و لیبیا و یەمەن ڕایگەیاند: پێویستە وڵاتانی عەرەبی لە بەردەم پرسە نێودەوڵەتییەکان هەڵوێستی بەهێزیان هەبێت.

لە ساڵی ٢٠١١ سوریا لەلایەن گروپە تیرۆریستییەکانەوە کە لەلایەن سعودیە و ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیانەوە پاڵپشتی دەکران هێرشی کرایە سەر و لە ساڵی ٢٠١٥ش دا یەمەن لەلایەن هاوپەیمانیی سعودیەوە بە سەرۆکایەتی عەرەبستان پەلامار درا.

قەیرانی سیاسیی لیبیاش لەم دواییانەدا لە نێوان حکومەتی یەکگرتووی نیشتمانی بە سەرۆکایەتی "عەبدولحەمید ئەلدەبیبە" و حکومەتی ڕاسپێردراو بە سەرۆکایەتی "فەتحی پاشاغا"، هێزە سەربازییەکانی تەرابلوسی پایتەختی ئەم وڵاتە، پەرەی سەندووە.

سەرپەیڤ