کانونی یه‌که‌م 18, 2022 06:03 Asia/Tehran
  • دەستگیرکرانی ٤٤ کەس دوابەدوای نائارامییەکان لە ئۆردۆن

ڕێکخراوی ئاسایشی گشتیی ئۆردۆن دوابەدوای نائارامییەکانی ئەم وڵاتە دەستگیرکردنی ٤٤ کەسی ڕاگەیاند و پێی داگرت: ئەم کەسانە کاری تێکدەرانەیان ئەنجام داوە.

لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا ناوچەی «ئەلحسێنییە» و شارەکانی دیکەی باشووری ئۆردۆن لە بەرامبەر بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی ناڕەزایەتیی گشتییان بەخۆوە بینیوە.

بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی لە ئۆردۆن، شۆفێرانی بارهەڵگری قورس و کرێکارانی گواستنەوە مانیان گرتووە.

هەروەها شۆفێرانی سیتی پاس و تاکسیەکانیش لە پایتەختی ئۆردۆن مانیان گرتووە و حکومەتی ئەم وڵاتەش هەوڵی داوە بە پشتیوانیکردن لێیان لە قەیرانەکان کەم بکاتەوە، بەڵام بڕیارەکەی حکومەت سەرکەوتوو نەبووە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاژانسی هەواڵدەریی (پێترا)، ڕۆژی (شەممە) ڕێکخراوی ئاسایشی گشتیی ئۆردۆن لەکاتی ڕاگەیاندنی دەستگیرکردنی 44 خۆپیشاندەر بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و جەختی لەوە کردەوە کە ڕێکخراوەکە ڕێوشوێنە ئەمنییەکانی چڕکردووەتەوە بەمەبەستی جێبەجێکردنی یاساو پاراستنی سەلامەتیی هاووڵاتیان .

هەروەها ڕێکخراوی ئاسایشی گشتیی ئۆردۆن وتووشیەتی: 44 کەسی لەگەڵ ئەو کەسانەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دەستگیرکراون ڕەوانەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە.

ڕێکخراوی ئاسایشی گشتی ئۆردۆن پێشتر ڕایگەیاندبوو کە دوابەدوای تەشەنەکردنی نائارامییەکان بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی لەم وڵاتەدا، «عەبدۆڕەزاق عەبدولحافیز ئەلدەلابیح» جێگری سەرۆکی پۆلیسی پارێزگای مەعان، لە تەقەیە تفەنگێکدا کوژراوە.

سەرپەیڤ