کانونی یه‌که‌م 20, 2022 22:29 Asia/Tehran
  • بەیاننامەی کۆتایی خولی دووەمی کۆنفرانسی بەغدا و جەختکردنەوە لەسەر زیادکردنی هەوڵەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکانی هەرێم

ئامادەبووان لە کۆنفرانسی بەغدا_٢ جەختیان لە پێویستیی هەوڵدان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکانی هەرێم کردەوە.

لەم کۆنفرانسەدا کە لەسەر بانگهێشتی «شا عەبدوڵڵا»ی دووەم پاشای ئۆردۆن و بە هەماهەنگیی سەرۆکوەزیرانی عێراق «شیاع سودانی» سەرۆک وەزایرنی عێراق بەرپا کراوە، سەرۆک و بەرپرسانی وڵاتانی ئێران، میسر، سعودیە، ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، قەتەر، بەحرەین،  کوێت، عومان، تورکیا، لەگەڵ ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی هاوکاریی کەنداوی فارس و کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی، نوێنەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی، یەکێتیی ئەورووپا و ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕەنساش تیای دا بەشدارن.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فەرمیی عێراق (واع)، بەشداربووانی کۆنفرانسی بەغدا_٢ لە بەیاننامەیەکدا سەبارەت بە بەردەوامیی هەوڵەکان بۆ جێبەجێکردنی ئەنجامی یەکەمین خولی کۆنفرانسی بەغداو هاوکاری لەگەڵ عێراق بەمەبەستی پاڵپشتیکردنی ئاسایش، سەقامگیری، سەروەری و پرۆسەی دیموکراسی و هەوڵەکانی بۆ گفتوگۆ وەک ڕێگایەک بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییە ناوچەییەکان جەختی لەسەر کرایەوە.

ئامادەبووانی کۆنفرانسەکە بەردەوام بوون لە جەختکردنەوە لەسەر پشتیوانیی خۆیان بۆ عێراق بەمەبەستی مامەڵەکردن لەگەڵ هەموو ئالنگارییەک، لەوانە  تیرۆرو، هەروەها ئیدانەی توندڕەویی و تیرۆریان بە هەموو شێوەکانیەوە کرد.

لە درێژەی ئەم بەیاننامەیە دا لایەنە بەشداربووەکانی خولی دووھەمی کۆنفرانسی بەغدا پشتیوانییان لە هەوڵەکانی عێراق کرد بۆ بەدیهێنانی گەشەسەندنی هەمەلایەنە و هەوڵەکانی بۆ دروستکردنی یەکگرتنی ئابووری و هاوکاری لەگەڵیدا لە زۆرێک لە کەرتەکاندا، لەوانە کەرتەکانی وزە، ئاو، کارەبا، خۆراک ئاسایش و تەندروستی.، پڕۆژەکانی گواستنەوە و ژێرخانی .

لە ڕاگەیەندراوی کۆنفرانسی بەغدادا هاتووە، بەستنی ئەم کۆنفرانسە خواستی پاڵپشتیکردن لە ڕۆڵی ناوەندیی عێراق دەردەخات لەمەڕ پەرەپێدانی هاریکاری ئابووریی هەرێمایەتی و دروستکردنی پرد و بەرەوپێشبردنی گفتوگۆی ناوچەیی کە بەشدار دەبێت لە هەوڵەکان بۆ کۆتاییهێنان بە گرژییەکان و دامەزراندنی پەیوەندییە بنیاتنەرە ناوچەییەکان.

سەرپەیڤ