کانونی دوھەم 07, 2023 08:50 Asia/Tehran
  • حیزبوڵڵا: ئەرکی شەهید سولەیمانی پێشەکییەک بوو بۆ پێکدادان لە فەلەستین دا

ئەندامێکی ئەنجومەنی ناوەندیی حیزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاند، هەموو ئەرکەکانی شەهید حاج قاسم سولەیمانی پێشەکییەک بوو بۆ پێکدادانی مەزنی فەلەستین و ئەم شەهیدە بەڕێزە بوو بە ئیلهامبەخش بۆ شۆڕشگێڕان و خەڵکی ئازادخوازی جیهان.

بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی سێھەمی ژانویەی ٢٠٢٢ لە هێرشی مووشەکیی کۆپتەرە ئەمریکییەکان بۆ سەر دوو ترۆمبیل لە نزیک فڕگەی بەغدا، سەردار «قاسم سولەیمانی» فەرماندەی لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لەگەڵ «ئەبومەهدی موهەندیس» جێگری سەرۆکی حشدی شەعبی و ھەشت کەسی تر لە ھاوڕێکانیان شەهید بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئیرنا ڕۆژی هەینی، «شێخ نەبیل قاووق» بە دعەربڕینی ئەمەی کە دۆسیەی  جیهادیی شەهید «حاج قاسم سولەیمانی» فەرماندەی لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی پڕە لە دەسکەوت و سەرکەوتن،وتی: شەھید سولەیمانی ھێزی چێکردنی موشەک و خۆفڕی بە ناوچەکە بەخشی تەوەرەی خۆڕاگری لەئێستادا بەهێزتر لە ھەر کاتێکی دیکەیەو شەهیدبوونی سەردار سولەیمانی لەدایکبوونێکی نوێ بوو بۆ تەوەرەی خۆڕاگری و بەرخۆدان.

قاووق وێڕای ئاماژە کردن بەوەی کە فەلەستین هەمیشە لە دڵی حاج قاسم سولەیمانیدا بووە و هەموو ئەرکەکانی ئەم شەهیدە بەڕێزە پێشەکییەک بوون بۆ شەڕی گەورەی فەلەستین، ئەوەشی ڕوون کردەوە کە، شەهید سولەیمانی توانی هەموو هێز و وزەی ئوممەتی ئیسلامی بۆ یارمەتی دانی فەلەستین کۆبکاتەوە.

ئەم ئەندامەی ئەنجومەنی ناوەندیی حیزبوڵڵای لوبنان جەختی لەوە کردەوە کە شەهید سولەیمانی فەرماندەیەکی باڵای ئوممەتی ئیسلامی و گەوهەرێکی درەوشاوە بۆ کۆماری ئیسلامی بوو.

سەرپەیڤ