ڕاوێژی نێوان وەزیری دەرەوەی حکومەتی ڕزگاریی نیشتمانیی یەمەن و نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان
«هیشام شەرەف عەبدوڵڵا»، وەزیری دەرەوەی حکومەتی ڕزگاریی نیشتمانیی یەمەن، ڕۆژی سێشەممە لە دیدارێکدا لەگەڵ «هانس گرۆندبێرگ»، نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری یەمەن، جەختی لە گرنگیی ڕۆڵی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆتایی هێنان بە دەستدرێژی و گەمارۆدانی ھەمەلایەنەی ئەم وڵاتە کردەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «هیشام شەرەف» لەم دیدارەدا وتی: سەرکردایەتیی سیاسی سەنعا بە نوێنەرایەتیی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و حکومەتی ڕزگاری نیشتمانی بەبێ هیچ گومانێک سەلماندوویەتی کە جیددییە لە هەنگاونان بەرەو ئاشتییەکی دادپەروەرانە و شەرەفمەندانە بۆ نەتەوەی یەمەن.
زیاتر گوتی: ڕۆڵی نەتەوە یەکگرتووەکان و هەوڵە باشەکانی ئەم ڕێکخراوە نێودەوڵەتییە بۆ کۆتایی هێنان بە دەستدرێژی و گەمارۆی هەمەلایەنە و پاڵپشتیکردنی چارەسەرێکی سیاسی ئاشتیانە بۆ گەییشتن بە ڕێگایەکی سیاسی هەمەلایەنە و سەقامگیر گرنگە.
نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە یەمەن وتیشی: نەتەوە یەکگرتووەکان بەردەوام دەبێت لە پێشکەشکردنی هەموو جۆرە پاڵپشتی و هاوکارییەک بۆ خەڵکی یەمەن.