شوبات 01, 2023 17:49 Asia/Tehran
  • گیرانی دە لاوی شێعە لە عەرەبستان

هێزی سەربازیی سەعودی بە هێرش کردنە سەر ناوچەکانی قەتیف و عەوامییە لە ڕۆژهەڵاتی عەرەبستان، دەستیان دایە گرتنی ژمارێک لە شیعەکانی ئەم ناوچانە.

بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی ڕاگەیاندنی «لیژنەی بەرگری لە مافی مرۆڤ»؛ هێزی ئاسایشی ڕژێمی سەعودی بە ژمارێک ترۆمبیلی زرێدارەوە هێرشیان کردە سەر ناوچەکانی قەتیف و پەلاماری چەن ماڵێکیان دا لە شارۆچکەکانی «ئەلعەوامیه»، «حەفر باتین»و«ئوممولحەمام» هەڵکەوتوو لە ڕۆژهەڵاتی عەرەستان و لەو هێرشانەیاندا دە لاوی شێعەیان ڕاپێچ کردو گواستنیانەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

ئەم گرتن و لەبەند کردنانە پاش هێرشی پڕ تووند و تیژیی سەربازانی سەعوودی و نانەوەی کەشێکی پڕ ترس و تۆقان لەو ناوچانە ئەنجام دراوە.

خەڵکی ڕۆژهەڵاتی عەرەبستان لە ماوەی ساڵانی ئەم دواییەدا بەجاران بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە سەرکوتکاری و داپڵۆساندەکانی ڕژێمی سعوودی و کوشتنی دەیان نارازی لە شارەکانی عەوامییە و قەتیف خۆپیشاندانیان بەڕێوە بردووە، بەڵام هەرجارەو بەرەوڕووی سەرکوت کرانێکی تووندو بێ بەزەییانەی هێزی سەربازیی ئالی سەعوود بوونەتەوە.

حکومەتی سەعوودی هەموو ساڵێک بەمەبەستی تیابردنی ئازادیی ڕادەربڕین و  بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم سزای قورس و تەنانەت بڕیاری سێدارە دادەسپێنێ بە سەر ژمارێکی زۆر لە نەیارانی ئالی سەعووددا.

سەرپەیڤ