شوبات 11, 2023 17:16 Asia/Tehran
  • پیرۆزبایی قەتەر، عومان، کوەیت و ئیمارات بە بۆنەی ساڵیادی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامییەوە

وڵاتە عەرەبییەکانی قەتەر، عومان، کوەیت و ئیمارات لە پەیامی جیادا جیادا پیرۆزبایی ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانیان کرد.

ئەمڕۆ شەممە ٢٢ی ڕێبەندانی ساڵی ١٤٠١، ڕێککەوت لەگەڵ ١١ی فڤریەی ٢٠٢٣، چل و چوارەمین ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانە.

Image Caption

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، «شێخ تەمیم بن حەمەد ئالی سانی»میری قەتەر، لە پەیامێکدا، بە بۆنەی ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، پیرۆزبایی لە «سەیید ئیبراهیم ڕەئیسی» سەرۆک کۆماری ئێران کرد.

Image Caption

هەروەها «نەواف ئەلئەحمەد ئەلجابر ئەلسەباح» میری کوێیت لە پەیامێکدا پیرۆزبایی ٤٤ ساڵەی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانی کرد.

لە پەیامێکی دیکەدا، وەزارەتی دەرەوەی عومان، ساڵیادی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی پیرۆز کرد.

Image Caption

«شێخ محەمەد بن زاید ئالی نەهیان» سەرۆک وەزیرانی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی و «شێخ محەمەد بن ڕەشید ئالی مەکتوم» جێگری سەرۆکی حکومەتی ئیمارات و حاکمی دوبەی پیرۆزبایی ساڵیادی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامییان لە «سەیید ئیبراهیم ڕەئیسی» کرد.

Image Caption

جێگای باسە ڕێوڕەسمی ڕێپێوانی ڕۆژی ٢٢ی ڕێبەندان لە ٣٨ هەزار گوند و ١٤٠٠ شاری ئێران لە کاتژمێر ٩ی بەیانی (بە کاتی تاران) دەستی پێکردو ٦ هەزار کەس لە میدیا ئێرانی و بیانییەکانەوە ڕووماڵی ئەم ڕێپێوانەیان کرد.

Image Caption

سەرپەیڤ