شوبات 25, 2023 18:46 Asia/Tehran
  • هۆشدارییەک بۆ واشێنگتۆن سەبارەت بە دەرەنجامی بە ھەند نەگرتنی هۆشدارییەکانی ڕابەری ئەنساروڵڵای یەمەن

سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی یەمەن ڕایگەیاند کە واشێنگتۆن دەبێ هۆشدارییەکانی ڕابەری ئەنساروڵا بە ھەند بگرێت،چونکو پشتگوێخستنی ئەو هۆشدارییانە لێکەوتەی ترسناکی دەبێت.

«مەهدی ئەلمەشات» سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی یەمەن ڕایگەیاند کە گەلی یەمەن دوای هەشت ساڵ لە دەستدرێژی و گەمارۆدان و ئەو قوربانییە مەزنانەی کە داویانە، هێشتا پابەندن بە مافە ڕەواکان و دۆزی دادپەروەرانەی خۆیانەوە.

«ئەلمەشات» داوای لە وڵاتانی داگیرکەری یەمەن کرد، شەڕی دژی یەمەن ڕابگرن و گەمارۆکان هەڵبوەشێننەوە و داوای کشانەوەی هێزە بیانییەکانیشی لە وڵاتەکەی کرد.

ناوبراو جەختی لە مافەکانی گەلی یەمەن کردەوە لەمەڕ کەڵک وەرگرتن لە سەروەت و سامانی ئەم وڵاتە و سود وەرگرتن لە خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان.

«عەبدولمەلیک ئەلحوسی» ڕابەری بزوتنەوەی ئەنساروڵا ڕۆژی پێنجشەممە جارێکی دیکە جەختی لەوە کردەوە کە بوونی ئەمریکا و ئینگلتەرا لە یەمەن دەستدرێژی و داگیرکارییە. پێی لە سەر ئەوەش داگرت کە، ئەم پرسە جێگای قبوڵ نییەو وەک ھێزێکی داگیرکەر ھەڵس و کەوتی لەگەڵ دا دەکرێت.

سەرپەیڤ