شوبات 25, 2023 21:43 Asia/Tehran
  • دژایەتیی ئۆردۆن لەمەڕ بەکارهێنرانی خاکی عێراق بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ

سەرۆکی پەرلەمانی ئوردن ڕایگەیاند:ئاسایش و سەقامگیریی عێراق یەکێکە لە بنەما سەرەکییەکانی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە و ئۆردۆنیش دژی بەکارهێنانی خاکی عێراقە بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی ماڵپەڕی هەواڵدەریی سومریە ، «ئەحمەد ئەلسەفدی» سەرۆکی پەرلەمانی ئۆردۆن، لە نەریتی کەوتنە گەڕی سی و چوارەمین کۆنفرانسی یەکێتیی نێوان پەرلەمانە عەرەبییەکان لە بەغدای پایتەختی عێراق،ڕایگەیاند: عێراقێکی یەکگرتووی ھێمن لە بەرژەوەندیی گەلانی عەرەبدایە.

بەگوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ئەلسەفدی وتیشی: ئۆردۆن پاڵپشتی هەوڵەکانی عێراق دەکات بۆ بەدیهێنانی خواستەکانی خەڵکی ئەم وڵاتە، چونکە ئاسایش و سەقامگیریی عێراق یەکێکە لە کۆڵەکە سەرەکییەکانی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە.

سەرۆکی پەرلەمانی ئۆردۆن بە دەربڕینی ئەمەی کە عەممان لە تەنیشتی بەغدا دەمێنێتەوە، ئاماژەی بەوەش دا کە هەڵوێستی ئۆردۆن لە دژایەتیکردنی پێشێلکرانی سەروەریی عێراق ڕوونە.

ئەلسەفدی هەروەها ڕاشیگەیاند کە ئۆردۆن بە تامەزرۆییەوە پشتیوانی لە «محەمەد شیاع سودانی» سەرۆکوەزیرانی عێراق و پلانەکانی دەکات لە پێناو دەستەبەرکردنی بەرژەوەندییەکانی گەلی عێراق.

سەرپەیڤ