نیسان 04, 2023 13:49 Asia/Tehran
  • نوێنەرێکی ئۆردۆن: پەیوەندی لەگەڵ ئێران ئەرکێکی نیشتمانییە

ئەندامێکی پەرلەمانی ئۆردۆن وێڕای پاڵپشتییی ھەمەلایەنەی لە دامەزراندنی پەیوەندییەکانی نێوان ئەم وڵاتە و کۆماری ئیسلامیی ئێران، جەختی لەوە کردەوە کە ئەم پەیوەندییە ئەرکێکی نیشتمانییە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی واوە ناوچەیی «ڕەی ئەلیەوم»، «مەمدوح عەبادی» لە ئەندامانی پەرلەمانی ئۆردۆن، ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئۆردۆن و ئێرانی بە «ئەرکێکی نیشتمانی» زانیوە کە تەنیا لە ئاراستەی «پەرە پێ دانی بەستێنی ئابووری» دا نییە، بەڵکو هاوتەریبە لەگەڵ ئەو هاوسەنگییەی کە پێویستە بۆ ئەوەی بە دڵنیاییەوە مامەڵە لەگەڵ گەڵاڵەکانی ڕاستڕەوەکانی ئیسرائیلدا بکرێت.

ئەم نوێنەرەی پەرلەمانی ئۆردۆن ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کە ڕێککەوتنی کۆماری ئیسلامیی ئێران و عەرەبستان لاپەڕەیەکی نوێ لە پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتانی ناوچەکە ھەڵ دەداتەوە بە هەڵبژاردەیەکی ئەرێنیی دەزانێت.

عەبادی ڕوونیشی کردەوە کە ڕێککەوتنی نێوان ئێران و عەرەبستان بۆ هەموو گەلی ئۆردۆن گرنگە.

سەرپەیڤ