نیسان 19, 2023 22:41 Asia/Tehran
  • داواکاریی کۆمکاری عەرەبی بۆ دامەزرانی ئاگربەست لە سودان بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە

ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە داوای دامەزرانی ئاگربەست لە سودانی کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا ڕۆژی چوارشەممە، "ئەحمەد ئەبولغەیت" ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی، دوای پابەند نەبوونی سوپای سودان و هێزەکانی کاردانەوەی خێرا بە ئاگربەست و بەردەوامبوونی ململانێکان لەم وڵاتە بۆ پێنجەمین ڕۆژی لەسەریەک، لە بەیاننامەیەکدا داوای لە هەردوولا کرد کە ململانێکان ڕابگرن و ئاگربەست لە جەژنی ڕەمەزان ڕەچاو بکەن.

پێشتریش شاندی دیپلۆماسیی بیانی لە خارتوم داوایان لە سوپای سودان و هێزەکانی کاردانەوەی خێرای ئەو وڵاتە کردبوو کە بە زووترین کات کۆتایی بە ململانێکان بهێنن.

شەڕ و پێکدادانی چەکداری لە نێوان هێزەکانی سوپای سودان و هێزەکانی کاردانەوەی خێرا لە دەوروبەری کۆشکی سەرۆکایەتی لە خارتوم لە کاتێکدا بەردەوامە کە ئاگربەست لە لایەن ھیچکامیانەوە نەچووەتە واری جێبەجێ کردنەوە.

سەرپەیڤ