May 19, 2023 05:21 Asia/Tehran
  • بەشار ئەسەد گەییشتە عەرەبستان

سەرۆک کۆماری سوریا بە مەبەستی بەشداری کردن لە کۆبوونەوەی سەرۆکانی کۆمکاری عەرەب گەییشتە عەرەبستان.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی "ئەلوەتەن"ی سوری؛ ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە  فڕۆکەکەی ھەڵگری «بەشار ئەسەد»ی سەرۆک کۆماری سوریا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی «مەلیک عەبدولعەزیز» لە شاری جەددەی عەرەبستان نیشتەوە.

سەرۆکی سوریا بە مەبەستی بەشداری کردن لە کۆبوونەوەی سەرکردەکانی وڵاتانی ئەندامی کۆمکاری عەرەب و لەسەر بانگهێشتی «مەلیک سەلمان بن عەبدولعەزیز»ی پاشای عەرەبستان گەشتێکی بۆ ئەو وڵاتە کردووە.

بەشداریی «بەشار ئەسەد» لەم کۆبوونەوەیەدا بۆ یەکەمجارە دوای زیاتر لە دە ساڵ لە جەنگ و سزا و دابڕانی سوریا ئەنجامی گرتووە.

سەرپەیڤ